ئه‌مساڵ، چینی كرێكاری ئێران له باروودۆخێكدا له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی هاوپشتیی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه كه دواهاته‌كانی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریی ئێران و له ناو دڵی ئه‌ویشدا، توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی ویرووسی كۆرۆنا، باروودۆخێكی یه‌كجار دژواری به‌سه‌ر كار و ژیانی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ دا سه‌پاندووه. وه‌زعی ژیان و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان، له ژێر سێبه‌ری ترس له تووش بوون به كۆرۆنا و دێوه‌زمه‌ی بێكاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمهتهكان و لاوازبوونی توانای كڕینی كرێكاران، زۆر جێگای نیگه‌رانییه. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داریی قه‌یراناویی ئێران توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌شێك له قازانجه‌كانی خۆی له بوار به‌رهه‌مهێناندا سه‌رمایه‌گوزاری بكات و به ملیاردها دۆلار ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له ئه‌نباره‌كاندا ده‌مێننه‌وه به‌خاتری ئه‌وه‌یكه به‌كارهێنه‌ران توانای كڕینیان نییه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی سیاسه‌تی دژه ژینگه‌وه، سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كشت و كاڵ و خوارده‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ڕكوود به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه بانكیه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا شكست دێنن، گشت دواهاتی ئه‌م قه‌یرانه، پتر له هه‌مووان، له‌سه‌ر شانی كرێكاران قورسایی ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران یه‌كجار هاتووه‌ته خوارێ و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه پتر له ٧٠ له‌سه‌دی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌وڵه‌تی خستووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمانی ماڵی.
بێجگه‌له ئه‌وانه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و به‌ستنی سنووره‌كان و سه‌پاندنی به‌ربه‌سته‌كانی هاورده و هه‌نارده كردنی كاڵاكان، بازاری ئێرانی له بواره جۆراۆجۆرهكاندا خسووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه سه‌نعه‌تی تووریسم زه‌ربه‌ی خواردووه و كه‌سب و كاره‌كان به‌تایبه‌ت له به‌شی خزمه‌تگوزاریدا، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و گه‌لێك پیشه‌ی وه‌ك وردهفرۆشیش تووشی ڕكوود هاتوون. ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌به‌رده‌م داخران دان. پانتایی داخران، له ساڵۆنه‌كانی سینه‌ما و شكست هێنانی سه‌نعه‌تی هۆتێلداریهوه، گه‌یشته ڕێستووران و تالار و ئاژانسه‌كانی موسافیربه‌ری و كافی شاپهكان. هه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا پتر له ٦٠٠ هه‌زار كرێكار بێكار بوون و به له‌شكری ملیۆنیی بێكاران په‌یوه‌ست بوون. به‌هۆی ئه‌م باروودۆخه‌وه، ئه‌رزشی پووڵی ئێران، له‌و ماوه‌یه‌دا، پتر له ١٥ له‌سه‌د هاتووه‌ته خوار. واته بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، ئابووریی ئێرانی زیاتر له جاران بردووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی داوه تا شكستی ماڵی و كه‌مبوونی بوودجه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر بژێوی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ، قه‌ره‌بوو كاته‌وه. سێ به‌رابه‌ر كردنی قیمه‌تی بێنزین، سه‌پاندنی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری و شه‌پۆله‌كانی بێكار كردن، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كی به‌رچاون له‌و په‌لاماره به‌رینه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و توێژه هه‌ژار و بێبه‌شه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ.
ئه‌م قه‌یران و داڕمانه ئابووریه، له هه‌مان كاتدا شكست و داڕمانی سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكی نیزامی سه‌رمایه‌داریی پڕتووكاوی كۆماری ئیسلامیشی زیاتر وه‌ده‌رخستووه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین قه‌یرانی جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و ئه‌م قه‌یرانانه، خۆیان، بوونه‌ته ده‌یمه‌نی نومایشی داماویهكانی ڕژیم. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌ركوتی خوێناویی لاوان و په‌راوێزخراوانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری، په‌یوه‌ندیه‌كانی ڕژیمی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر گه‌یانده قۆناخێكی ئاشتی هه‌ڵنه‌گر و بنبه‌ستی ڕه‌وابوونی نیزامی كۆماری ئیسلامیی بۆ هه‌مووان وه‌دهرخست. ڕژیم سه‌ره‌ڕای ئه‌و بێرهحمیهی كه له سه‌ركوتی ناڕازیاندا له خۆی نیشانی دا، نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگا بترسێنێ و گۆڕانكاریه‌كانی دواتر نیشانیان دا كه جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو، زیاتر به‌ره‌و ئاراسته‌ی تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامی، ڕۆیشتوون. دواتر، ئه‌و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی كه به‌هۆی كوشتاری موسافرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و درۆكانی ڕژیم له‌مباره، هه‌ڵگیرسا، نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه خه‌ڵك به‌رده‌وام له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن تا ئه‌م ڕژیمه له كۆڵ خۆیان كه‌نه‌وه. پاشان، شكستی سه‌رشۆڕانه‌ی ڕژیم له نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و ئه‌و “نا” بهتهوژمهی كه خه‌ڵك به كۆماری ئیسلامیان وت، نیشانی دا كه هێز نواندنی ڕژیم له ڕێژه‌ی تابووته‌كاندا، عه‌زمی خه‌ڵكی بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه، كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه. قه‌یرانی كۆرۆنا، لاوازی و داماوی و گه‌نده‌ڵیی ڕیشه‌یی و درۆنانه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دژایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گشت خه‌ڵك، له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره قه‌یرانانه‌دا، زیاتر له جاران ئاشكرا كرد. قه‌یرانی كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكه به خه‌ڵكی نیشان دا كه ئه‌م ڕژیمه، په‌یگیر كردنی ئامانجه سووكه سیاسیه‌كانی خۆی، پێ له هه‌وڵ دان بۆ ڕزگاریی گیانی ئیسانه‌كان باشتره. بزووتنه‌وه‌ی عه‌داڵه‌تخوازی دژبه كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی دژبه كوشتاری موسافرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، ڕق و نه‌فره‌ت دژبه شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان و گشت سهركوتگهریهكان، وه‌ك ئاگرێك وایه كه له ژێر خۆڵه‌مێشی قه‌یرانی كۆرۆنادا ده‌فن كراوه، به‌ڵام زۆر ناخایه‌نێ كه مه‌شخه‌ڵی زۆر به‌گڕ و تین تر له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داوێنی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له دڵی وه‌ها باروودۆخێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م باروودۆخه‌دا كه كۆماری ئیسلامی، گیان و سڵامه‌ت و ژیان و گوزه‌رانی كرێكارانی به بارمته گرتووه، ئیدعانامهی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، دژبه په‌یوه‌ندی زاڵمانه‌ی ئێستا، پتر له هه‌ر كاتێكی تر، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه وه‌رده‌گیرێت. پێویسته كرێكاران به پێی سوننه‌تی هه‌موو ساڵێك، ئیدعانامهی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری دژبه سه‌رمایه‌داره‌كان و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان ڕاگه‌یه‌نن و به ده‌ربڕینی داخوازیه‌كانیان و پێداگری له‌سه‌ر خواستی ئازادی خوازانه‌یان، عه‌زمی خۆیان له خه‌بات دژبه هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری و گه‌نده‌ڵی، دژبه ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی، دژبه زه‌وت كردنی ئازادیی سیاسی و سه‌ركوت و زیندان و ئێعدام، ڕاگه‌یه‌نن.
كرێكارانی كۆمۆنیست كه باش ده‌زانن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی‌دا، ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌منیه‌تی گیانی و ژیانێكی ئینسانی و ستاندرارد مه‌حاڵه، پێویسته بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر عزم و ئیراده‌ی خۆیان، بۆ به‌شداریی چالاكانه‌یان له بزووتنه‌وه‌ی موتالباتی كرێكاراندا، پێداگری بكه‌ن و له‌م كێشمه‌كێشه چینایه‌تیه‌دا، جه‌ماوه‌ری كرێكار به‌و بۆچوونهوه‌ڕابێنن كه ته‌نیا ڕێگای ڕزگاربوون له‌و هه‌مووه هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی و مه‌ترسییه گیانیه، نه‌ك له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی زاڵدا، به‌ڵكوو له مه‌سیری ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه‌دا ببینن كه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نه‌زمی زاڵه.