مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران؛ مانگی چڕكردنه‌وه‌ی سه‌ركووت و زۆره‌ملێ و بۆ به‌شێكی به‌ربڵاو له خه‌ڵك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئازاره خیابانییه‌كان؛ گووشار بۆسه‌ر كه‌سب و كاری خه‌ڵك؛ زۆر بێژی زۆرتری ئاخوونده‌كانی خوێنمژ و گه‌نده‌ڵ و ڕمبازێنی بانده حیزبوڵایهكان له خیابانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانه. به پێی یاسای موجازاتی ئیسلامی؛ هه‌ر كه‌سێك به ئاشكرا له‌به‌ر چاوان و شوێنه گشتییه‌كان؛رۆژوو خۆری بكات له ١٠ رۆژ تا ٢ مانگ حه‌بس و یا به ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم ده‌كرێت.
به پێی ڕاپرسییه جۆراوجۆره‌كان؛زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی ئێران خۆیان به مه‌زهه‌بی نازانن و باوه‌ری ئائینی یان نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له ئێران خه‌ڵكانێك هه‌ن كه شوێنكه‌وتووانی دینه‌كانی ترن؛ له‌وانه مه‌سیحێكان؛ یههوودێكان؛ به‌هاییه‌كان و زه‌رده‌شتییه‌كان كه ئه‌ساسه‌ن ئیجبارێكیان بۆ له‌به‌رچاوگرتنی سوونه‌ته‌كان و مه‌راسمه‌كانی ئه‌دیان و مه‌زهه‌به‌كانی تر نییه.
له نێوان مووسڵمانهكانیش به‌شێكی به‌رچاو به هۆی ته‌مه‌ن واته مناڵان و لاوان و پێرهكان یان به هۆی كار و یا نه‌خۆشی و یا ئه‌ساسه‌ن له عه‌ینی دین باوه‌ڕی؛ خۆیان مه‌جبوور به ئه‌نجامی فه‌ریزه‌كانی نوێژ و رۆژوو نازانن.له مێژووی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ڕووتێكردن و مهیلهشبهردهوام زیادی كردۆه. هه‌ر ئه‌و جووره‌ی كه ژوماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له مه‌سیحییه‌كان له رۆژه‌كانی یه‌كشه‌ممه له كلیساكان ئاماده ئه‌بن.
ئازادی دین و بێ دینی؛ به‌جێهێنان و یا به‌جێنه‌هێنانی فه‌ریزه‌كانی دینی؛ مافی سه‌ره‌تایی له مافه‌كانی مرۆیی ئهینسانی ئه‌مرۆییه .بنهڕهتخوازانی تووندڕۆ و كۆنهپهرهستێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران؛ تاڵه‌بانی ئه‌فغانستان و باقی گروپه تێرۆریسته ئیسلامییه‌كان ده‌یانهه‌وێ به زۆری شه‌لاق و زیندان؛ خه‌ڵكێك كه رۆژی نه‌غدی ئه‌مرۆیان لێكردوونه‌ته جه‌هه‌نه‌م به زۆر ده‌یانهه‌وه‌ێ به قه‌رزی به‌هه‌شت دلخۆشیان كه‌ن.
خۆنواندن و نیشاندانی رۆژوو خواردن؛تێرمێكی درۆیین و قولابی ئاخووندهكانه كه مافی ئینسانی و سه‌ره‌تایی كه‌سانی ناو كۆمه‌ڵگا پێشێل ده‌كات. خۆنواندنێك نییه و خه‌ڵك ژیانی ئاساییی خۆیان ده‌كه‌ن و قهرارێكیش نییه كه خه‌ڵكێك كه دینیان نییه و یا سه‌ر به دینه‌كانی دیكه‌ن و یا ته‌نانه‌ت موسڵمانیشن و نایانهه‌وێ مه‌راسمه مه‌زهه‌بییه‌كان به جێ بێنن؛ بۆ نمونه رۆژوو بگرن. له راستیدا تێرمی واقێعی ئه‌وه‌یه‌كه ئاخوونده‌كان و لایه‌نگرانی ئهواننكه به‌رۆژوو بونی خۆیان نومایش ده‌ده‌ن؛ ده‌نا دین وه‌ك ئه‌مرێكی تایبه‌ت مافی هه‌ر كه‌سێكه و كه‌سێك به‌ر به رۆژوو گرتنی ئه‌وان ناگرێت.
ئاخوونده‌كانی گه‌نده‌ڵ وداروده‌سته تاڵانكهرهكانیان كه له سهربهتاڵان بردنی سامانی گشتی وڵات له‌گه‌ڵ یه‌كترین كێبه‌ركێیانه؛ دارستان؛ ده‌ریا؛ كێ‌و؛ شار؛ ئاوایی و كانه ژێرزه‌وییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌خۆن و خه‌ڵك به زه‌بری شه‌لاق و زیندان له رۆژوو خواردن مه‌نع ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی” زۆر “؛ وپێشێل كردنی مافی سه‌ره‌تایی ئینسانبهشێكی جیانه‌كراوه له ناوه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامیه‌و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه.ماوه‌ی ٤٣ ساڵه هه‌وڵ ده‌دات نۆیژ و رۆژوو و حیجاب به زۆر به سه‌ر خه‌لك دا بسه‌پێنێ، كه چی دهبینینههموو سالێكی ژوماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ێره‌وی له ده‌ستوراتی ئائینی زۆره‌ملی رژیم ده‌كه‌ن كه‌متر ده‌بێته‌وه.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت؛ جیایی دین له ئامووزش و په‌روه‌رش؛ بڕینی یارمه‌تیی به ناوه‌نده‌كان و شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كان؛ دانانی ماڵییات بۆ سه‌ر تهجارهتهكانی مه‌زهه‌بی و كردنی مه‌زهه‌ب به بژارده‌ی ئازادانه‌ی ئینسانه‌كان ؛ ئازادی دینداری و بێ دینی؛ ته‌نیا رێگا چاره‌ی موومكن و ئینسانییه بۆ به‌رگرتن له ده‌ستدرێژی كردنی بانده‌كانی مه‌زهه‌بی بۆسه‌ر مافی ئینسانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چ ده‌خۆن و چ له‌به‌ر ده‌كه‌ن؛ چ كاتێك و له كوێ ده‌خۆن؛ په‌یوه‌ندیی به رژیم نییه و ته‌نیا قازانجی گشتی؛ سڵامه‌ت و بێهداشتی كۆمه‌ڵگا؛ ئه‌منییه‌تی شاروومه‌ندان و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی ژینگه؛ له‌م بابه‌تانه‌وه دیاریكه‌ره. ئاستی كولتووری گشتی خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی دێمۆكراتیكی یاسا دانان دیاری ده‌كه‌ن كه چۆن و بۆچی و له كوێ؛ جێگای خواردنه‌وه و خواردنه و چجۆر لباسێك شیاوی شوێنی كاره و رژیم مافی ده‌ستێوه‌ردانی له ژیانی خسوسی خه‌ڵكدا نییه.
جیا له‌مانه كاتێك كه ڕێبه‌رانی گه‌نده‌ڵ؛ فریوكار و درۆزنی مه‌زهه‌بی كه خۆیان له هیچ كارێكی ناشیرین و نائینسانی پارێز ناكه‌ن؛ چۆن ئه‌توانن ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بسه‌پێنن كه چۆن بیر بكه‌نه و چۆن ژیان بكه‌ن. خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو و شه‌ریفی ئه‌مڕۆ؛كۆمه‌ڵگای خۆیان باشتر له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌ناسن و ده‌زانن كه چۆن ژیانی تێدا بكه‌ن و له هه‌مانكاتدا ئه‌منییه‌ت؛ ئاسووده‌یی و ڕێزی هاوسا؛ هاوكار و هاوشاری و هاوئاوایی خۆیان ڕابگرن.