کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

“ڕۆژان ئه‌كبه‌ری” نوێترین گیانبه‌ختكردووی گه‌شتی ئێرشاد له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی تاران به‌ ناوی “ڕۆژان ئه‌كبه‌ری” به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی گه‌شتی ئێرشاد له‌ شه‌قامی وه‌زیران چووه‌ كۆما و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ڕۆژان ئه‌كبه‌ری” له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی فه‌راجا، به‌رگری له‌و كچه‌ كردبوو، به‌ڵام هه‌ر دووكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژان له‌ شه‌قامی وه‌زیرانی تاران به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی چووه‌ كۆما و گیانی به‌خت كرد. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شارومه‌ندێك به‌ ناوی “سه‌عید” له‌ گرتووخانه‌ی كه‌ڵانته‌ری شه‌قامی وه‌زیرانی تاران گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی تاران، ئه‌و به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی شه‌ڕكردن له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی خواردنی حه‌بی نه‌ناسراو گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-