کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕژیم، گیانی خه‌ڵك ده‌كاته‌ تێچووی كۆنه‌په‌رستیی ئایینی

لهحاڵێكدا كهزۆربهی خهڵكی ئێران، ڕۆژانهلهگهڵ بێكاری و ههژاری و برسیهتی بهرهوڕوون، لهحاڵێكدا كهبههۆی داماوی و بێتوانایی حكوومهتی ئیسلامی، ڕۆژانه، ههزاران كهس تووشی نهخۆشیی كۆویدی ١٩ دهبن و سهدان كهس گیانیان لهدهست دهدهن، زۆربهی بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی لهوانهحهسهن ڕووحانی، ههوڵ دهدهن لهڕێگهی تهبلیغاتی كۆنهپهرستانهو خورافی، بهئامانجی فریۆ و كهڵكی نابهجێ وهرگرتن لههێزی خهڵك، ئهوان بهرهو بهشداری كردن لهڕێوڕهسمی نۆوحهخوێنی، عهزاداری و ڕێپێوانی سینهزهنیی مانگی موحهڕهم، هان بدهن. لهو نێوهدا مهدداحهمفتهخۆرهكان كهوهك یهكێك لهپایهكانی پهرهپێدانی كۆنهپهرستی و دواكهوتوویی لهنیزامی ئیسلامیدا، كهڕێگهی پشتیوانیی بهیتی ڕێبهری و باڵی ئۆسوولگهرای ناو دهسهڵات و سپای پاسداران، یهكجار بههێز بوون، دهستیان كردووهبهلایهنگری لهكۆبوونهوهكانی نۆوحهخوێنی و باقی ڕێوڕهسمهكانی موحهڕهم و بۆ نهیارانیش شمشیریان ههڵماڵیوه‌.

حهسهن ڕووحانی چهند ڕۆژ لهمهوبهر بۆ هاوههنگاو بوون لهگهڵ ئهم دیارهدهكۆنهپهرستانهیه، لهدانیشتنی بهناوستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، دستی كرد بهدیفاع كردن و وتی: “یهكێك لهو تهوهرهگرینگانهكهلهو دانیشتنهدا درایهبهر باس، ڕێوڕهسمی ماتهمینی مانگی موحهڕهم و سهفهر بوو. لێك جیا كردنهوهی عهزاداری و سڵامهت، ههڵهیه‌. بهپێی بڕیاری ستادی نهتهوهیی بهڕێوهبهری كۆرۆنا، ڕێوڕهسمی موحهڕهم تهنانهت لهو شارانهشدا كهلهبوار بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆناوهباروودۆخیان سوور ڕاگهیهندراوه، پێویستهگهورهو شكۆدار بهڕێوهبچێت“. دهبوایه، دانیشتنیستادی نهتهوهیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنابهسهرۆكایهتی ڕووحانی لهوهها باروودۆخێكدا چۆنیهتیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرنای كردبایهگرینگترین پرسی خۆی، بهڵام بۆ ڕژیمی ئیسلامی، پهرهپێدانی كۆنهپهرستی و ههوڵدان بۆ كۆكردنهوهی خهڵك لهو ڕێوڕهسمهدا، گرینگیهكی زیاتری ههیه‌. كهوابوو ههڵوێست گرتنی موعامهلهچیانهی ڕووحانی بهخاتری بهرژهوهندییكهسیی خۆی و كایهكردنی بهگیانی ئینسانهكان، نیشانهی ساختهچی بوونهو هیچیتر. ئهو بهباشی دهزانێ كهكۆبوونهوهی خهڵك لهباروودۆخی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنادا، لهگهڵ پێوهرهكانی تهندرووستی ناتهبایه‌. بهڵام ئهو بهبێ لهبهرچاوگرتنی گیانی ئیسانهكان، لهلایهكهوهخهریكی موعامهلهو سات و سهودایهلهگهڵ باڵهتوندڕهو و ئۆسوولگهراكان تا پشتیوانی ئهوان بهدهست بێنێت و لهلایهكی دیكهشهوهوتهكانی، پاساوێكهبۆ داماوی و بێتوانایی ههتا ئێستای دهسهڵات لهبهرهنگابوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا.

ئهوهش لهحاڵێكدایهكهڕۆژی پێنجشهممه ٩ی گهلاوێژ، حهریرچی، جێگری وهزارهتی بێهداشت، بهشێك لهڕاستیهكانی باروودۆخی ئێستای ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند كهكۆرۆنا گهیشتووهتهههموو خاڵهكانی ئێران و پتر له٧٢ ملیۆن كهس لهجهمعیهتی ٨٢ ملیۆنیی ئێران له٢٦ ئۆستانی ئێراندا دهژین كهلهباردووۆخی سوور و لهحاڵهتی هۆشداردان. ههروهها وتیشی كهلهئێستادا، ئۆستانهئابی و سپیهكان، بهباروودۆخی سوور پهیوهست بوون و ڕۆژانهنزیك بهچوار ههزار كهس بهستهری دهكرێن كهژمارهیهكیان لاوان و مێرمنداڵانن. حهریرچی بهپێچهوانهی ڕووحانی دانی بهوهدانا كهكۆبوونهوهكانی عهزاداری ئهمساڵ جێهبهجێ نابێت. وتهبێژی وهزارهتی بێهداشتیش ههر ئهو ڕۆژهڕایگهیاند كهلهماوهی شهو و ڕۆژی ڕابردوودا ٢ ههزار و ٦٢١ حاڵهتی نوێی تووش بوون بهكۆرۆنا شناسایی كراوهو لهو ژمارهیه٢٢٦ كهسیشیان گیانیان لهدهست داوه‌. ههڵبهت ئهوهش ئامارهڕهسمیهكانی كۆماری ئیسلامیهكهزۆرێك لهناوهندهپزیشكی و تهندرووستی و كارناسیهكان بهناڕاستیان لهقهڵهم دهدهن و بهباوهڕی ئهوان ئاماری تووش بووان بهكۆرۆنا و قوربانیانی، زۆر لهوهی كهڕژیم ڕایدهگهیهنێ، لهسهرتره‌.

لهبهرامبهر ههڵوێست گرتنی ڕووحانی و باقیی ئاخوندهكانی دیكهلهوانه‌ “عهلهمول هۆداوئهنساریانكهڕێوڕهسمی موحهڕهم به‌ “افضل واجباتدهزانن و دهڵێن كهخهڵكی ئێران گیانی خۆیان بۆ ئیمام حسێن فیدا دهكهن و كۆرۆنا بهویرووسێكی سێكۆلار دهزانن كهوڵاتهدیندارهكانی، بهدواهاتهخراپهكانی خۆی، بهرهو بێ دینی دهبات. هێندێك لهكهسایهتی و میدیاكانی ڕژیمیش كهخوازیاری سهپاندنی بهربهستن بۆ ڕێوڕهسمی موحهڕهم، ههر لهو ڕوانگهخورافی و كۆنهپهرستانهیهوهدهڕواننهتهوهرهكهو دهڵێن: “خهڵك نابێ كۆبێتهوهو بمرێ، پێویستهزیندوو بمێنێت تا بتوانێ ڕێگای ئیمام حسێن درێژهپێبدات“.

بهڵام لهلایهكی دیكهوهڕۆژی پێنجشهممه٩ی گهلاوێژكۆبوونهوهی ئهنجومهنهكانی گرووپی پزیشكی ئێرانبهبڵاوكردنهوهی بهیانیهیهك، بهنیسبهت بهڕێوهبهردنی موحهڕهم، هۆشداری بهڕژیم دا. ئهوان لهگهڵ كۆمهڵێك ئهنجومهنی پسپۆڕ و كارناسی ئاماری و ئێپیدێمیلۆژی، وهبیر ڕووحانیان هێناوهكه‌ “ویرووسی كۆرۆنا تهعاروفێكی لهگهڵ ڕێوڕهسمی عهزاداری نییهو نابێتهتهماشاچی. بهڕێوهبردنی ئهم ڕێوڕهسمانهلهباردوودۆخێكدا كهوهزعیهتی نهخۆشخانهكان لهبوار كهرهستهی پێویست و هێزی مرۆییهوهیهكجار نالهباره، دهبێتههۆی  چوونهسهرهوهی ڕێژهی مهرگ لهئاستێكی یهكجار مهترسیدارتردا و ئاماری مهرگ دهگهیهنێته، ههزار و ٦٠٠ كهس لهڕۆژدا“.

بهڵام فریو و كۆنهپهرستی و تهبلیغ و پهرهپێدانی، یهكێك لهپایهكانی مانهوهڕژیمهیه‌‌. خومهینیش ههر لهسهر ئهو باوهڕهبوو كهبۆ فریوی خهڵك دهبێ بهردهوام عهزادار بی و بهتایبهت ڕێوڕهسمی موحهڕهم و سهفهر پێویستهزیندوو ڕابگیرێت تا كۆماری ئیسلامی زیندوو بمێنێتهوه‌. حهفتهی ڕابردوو، وتهبێژی كۆمیسیۆنی فهرههنگیی مهجلیسی كۆنهپهرستیش ڕایگهیاند كه‌: “ئێمهئهوهی ههمانهو نیمانهههر هی مانگی موحهڕهم و عاشووڕایهو ناتوانین تهعتیلی بكهین“. ئهوهش لهباروودۆخێكدایهكهكۆماری ئیسلامی لهگهڵ گهلێك قهیرانی قووڵ بهرهوڕووهو بۆ خۆدهربازكردن لێیان و وڵامدانهوهبهخواستهكانی جهماورهی كرێكار و زهحمهتكێش، هیچ وڵامێكی نییه‌. ههر ئهوهیكهجێگری وهزیری تهندرووستیی ڕژیم داوا لهخهڵك دهكات كهماسك نهزر بكهن، خۆی نیشانهی ئهوهیهكهئابووری كۆماری ئیسلامی لهداڕمانی تهواو نزیك بووهتهوهو ڕێبهرانی ڕژیمیش، ڕێوڕهسمی كۆنهپهرستانهی موحهڕهم، بهدهرفهتێك دهزانن تا خۆ لهو قهیرانانهبدزنهوهكهبهرۆكیانی گرتووه‌. ههر وهك بینیمان ماوهیهك لهمهوبهر، ڕووحانی، سهرههڵدانی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیی خهڵك و بهڕێوهچوونی ئاخێزی گشتیی پێشبینی كرد و وتی: “ئهگهر خهڵك لهترسی كۆرۆنا ڕهوانهی ماڵهكانیان بكهین، سبهینێ ٣٠ ملیۆن كهس دژبهئێمهدێنهوهسهر شهقامهكان“. بێ گومان، كرێكاران و جهماوهری بێبهشی كۆمهڵگا، لهبهرامبهر ئهو ههمووهفڕ و فێڵهكۆنهپهرستانهیهو درۆ و دزی و گهندهڵی دهسهڵاتی ئیسلامی، ڕێگایهكیان نییهبێجگهلهوهڕێخستنی ئاخێزێكی بههێزی ڕێكخراو و سهرتاسهری، تا ئهم ڕژیمهگهندهڵهبۆ ههتا ههتایهلهزبڵدانی مێژوو هاوێن.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-