کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووكردنی هه‌زاران ئاواره‌ی لوبنانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕووكردنی هه‌زاران ئاواره‌ی لوبنانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان حیزبۆڵڵای لوبنان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، هه‌زاران شارومه‌ندی لوبنانی و سووری، ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌شێك له‌ ئاواره‌كان به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سووریه‌ن و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ سووریه‌، ئاواره‌ی لوبنان بوون. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ هه‌زاران ئاواره‌ی لوبنانی و سووری له‌ ترسی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بوون و له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ پێشوازیان لێ كراوه‌. ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان داوای له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئیمكاناتی پێویست بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ن.