ڕۆژی چوارشهممه ٩ی مانگی سهرماوهز، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: سپای وڵاتەکەی بەتەواوهتی شارێكی دیكهی لە ناوچەی “دۆنێتسکی” ئۆکراینی کۆنترۆڵ کردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی چالاکییە سەربازییەکانی هێزەکانمان، شاری “ئەندرێیڤکا” لە ناوچەی “دۆنێتسکی” ئۆکراین بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوه و ئەوەش بووە سێیەم ناوچە کە ڕووسیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ئۆکراین داگیری بكات. شایانی باسه، سپای ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بە ئاڕاستەی شاری ڤۆدیانۆیەی ئۆكراین و پێشتریش، “دێنیس پوشلین”، سەرۆکی کۆماری دۆنتێکس بە وەکالەت باسی لە هێرشەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە شاری ئۆگلیدار کرد و بەوتەی ئەو، دەکرێت چاوەڕوانی کۆنترۆڵکردنی ئەو شارەش بکرێت لەنزیک ترین کاتدا.