کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی “هێزەخ” لە پارێزگای “مێردین”، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی مێردینی باکووری کوردستان دەڵێت، هۆکاری ڕووداوەکە تیژڕه‌یی و پابەندنەبوونی شۆفێرەکان بووە بە یاسای هاتووچۆوە. هه‌روه‌ها بەگوێرەیی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیادا یەک ملیۆن و 186 هەزار و 353 ڕووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە پێنج هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستداوە و 274 هەزار و 615 کەس بریندار بوون.