ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نێوان بارهه‌ڵگر و ئۆتووبووسێك له جاده‌ی سه‌قز_دیوانده‌ره ١٩ كه‌س بریندار بوون و ٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له نزیك گوندی جنیان به‌هۆی ماندوویه‌تی، شۆفێری ئۆتووبووسه‌كه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی ئه‌و ڕووداوه. به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌ستبه‌جێ دوو هاوڵاتی له دوای ڕووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژنێكش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له كاتی گه‌یاندنی به ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و له ١٩ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كه بریندار بوونه ٢ كه‌سیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.