به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری “بۆكان ــــ میاندواو”، پێنج هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ كامیۆنێك له مێحوه‌ری “بۆكان ــــ میاندواو” ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه بوترێت كه به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی ڕێگاوبانه‌كان و هه‌روه‌ها ئیمه‌ن نه‌بوونی ماشینه‌كان، ساڵانه به هه‌زاران هاووڵاتیی ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه و ڕۆژانه شایه‌تی ئه‌وه ده‌بین كه هاووڵاتییان به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندارده‌بن.