به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی ورمێ ـــ مهاباد، چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، به‌هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان ورمێ -مهاباد لانیكه‌م ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی دوو ماشینی سه‌واری له مێحوه‌ری سه‌راوان، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات له هه‌مان ڕۆژدا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبووسێك له ڕێگای “مه‌شهه‌د ــــ زاهێدان”، ٢٠ كه‌س برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌كان، ستاندارد نه‌بوونی ماشینەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و کەمتەرخەمی شۆفیرەکان ڕوو ده‌ده‌ن و ساڵانه به سه‌دان هاووڵاتیی ده‌بنه قوربانیی.