ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و به‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی تانكێركی سوته‌مه‌نی له وڵاتی ئوگاندا لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرس، پولیسی ئوگاندا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته ڕوویداوه. به پێی ڕاگه‌یاندنی پولیس، ئه‌م ڕووداوه به دوای ئه‌وه ڕوویدا كه تانكركه به دوو ماشینی دیكه له‌یه‌ك دان و له به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تانكركه چه‌ندین دۆكان ئاگری گرت و ١٠ كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستدا.