به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی وڵاتی تونس ڕایگه‌یاند كه له ڕووداوێكی هاتووچۆی ئۆتۆبوسێكی توریستی له‌م وڵاته لانیكه‌م ٤٣ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئۆتۆبوسه كه ٤٣ كه‌سی تێدا بوو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و شاری “عین دراهم” له ئوستانی “ئهلبجا” له باكووری ئه‌م وڵاته به رهو ناو چاڵێكی گه‌وره‌دا كه‌وته خواره‌وه و له ئاكامدا ٢٢ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش به‌تووندی برینداربوون.