به‌وته‌ی به‌رپرسانی برزیل، به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له‌و وڵاته‌دا لانیكه‌م ٢١ كه‌س به‌هۆی هه‌ستانی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆریش به ماڵ و ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌دا گه‌ییشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩ هاوڵاتی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ختی بریندار و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بێ سه‌ر و شوێن بوونه و زیاتر له ٦٠٠ خانوویش زیانیان به‌ركه‌وتووه یان به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاون. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو ئه‌مه چه‌نده‌مین حاڵه‌تی بارینی باران و هه‌ستانی لافاوی به‌و شێوه‌یه كه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و زیانی مادی له‌و وڵاته‌دا.