کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ مۆسكۆ پێته‌ختی ڕووسییه‌

درگیری در نزدیکی سازمان امنیت روسیه

درگیری در نزدیکی سازمان امنیت روسیه

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناوه‌ندی شاری “مۆسکۆ” پێته‌ختی ڕووسییه‌، كارمه‌ندێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌م وڵاته‌ کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کە دوو لە بریندارەکان کارمەندى دەزگا هەواڵگرییەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سه‌رماوه‌ز لە نزیک باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری “ئێف ئێس بی”  لە گۆڕەپانى “لوبیانکا”دا روویداوە. هاوكات ئاژانسی سکای نیوزیش ڕایگەیاندووە، سێ چەکدار لە شوێنێکی نزیکەوە تەقەیان لە باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری کردووە و ڕاشیگه‌یاندووه‌، هه‌تا ئێستا وردەکاری رووداوەکە ئاشکرانەکراوە.