لەڕوداوێكی تەقەكردن لەنزیك كۆشكی سپی لە واشینگتۆن پێته‌ختی ئەمریكا، كەسێك كوژرا و پێنج كه‌سی دیكەش بریندار بوون.
ستیوارت ئیمەرمان، وتەبێژی پۆلیسی واشینگتۆن لە لێدوانێكدا بۆ میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لەئەنجامی ئه‌م ڕووداوه شەش كەس بریندار بوون و دواتر یەكێكیان گیانی لەدەست داوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ڕووداوی هاوشێوه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته ڕوویاندابوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س ببوونه‌ته قوربانی.