ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ده‌بیرستانێك له ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا، لانیكه‌م ٥ خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ده‌بیرستانێك له “سانتا كلاریتا” له باكووری شاری لۆسان جلێس ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو خوێندكاری ١٤ و ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، هێرشبه‌ره‌كه كوڕێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن بووه كه له ڕێگای حه‌وت تیرێكه‌وه خوێندكاره‌كانی كردووه‌ته ئامانج و پاشان ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و به سه‌ختی برینداربووه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌م ته‌قه‌كردنه له كاتێكدا ڕوویداوه كه نوێنه‌رانی مه‌جلیسی سێنا له واشینگتۆن سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی یاسای هه‌ڵگرتن یاخود ڕاگرتنی چه‌ك بوون. به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی ٢٠١٧ ئه‌نجام دراوه، ٤٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌مریكا خاوه‌نی چه‌كی گرمن و یان له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كدا ده‌ژین كه چه‌كیان هه‌یه.