شه‌وی هه‌ینی ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بینای بۆنیادی نوخبه‌گانی ئوستانی خوزستان، هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌قامی گوڵستانی ئه‌و شاره له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا به‌ته‌واوه‌تی ڕووخا.
له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ڕێوبه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئوستانی ئه‌هواز به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، كاتژمێر ٢٢ و ١٢ خوڵه‌كی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له‌و بینایه‌دا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویداوه، جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا هیچ كارمه‌ندێك له‌و بینایه بوونی نه‌بووه ئه‌و ڕووداوه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.