به وته‌ی پۆلیسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووداوی ته‌قه‌كردنی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان له ناوه‌ندێكی ده‌رمانی هه‌ڵكه‌وتوو له ئیاله‌تی ئوكلاهۆما لانیكه‌م ٤ كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌سی هێرشبه‌ر كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه چووه‌ته ناوه‌ندێكی ده‌رمانی ئه‌و شاره و پاش كوشتن و بریندار كردنی چه‌ند كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆشی هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش له شاری یوواڵدی له ئیاله‌تی تگزاس له ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌دا لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ١٩ كه‌سیان ته‌مه‌نیان له ژێره ١٨ ساڵدا بوون.