ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی خوێناوی له پاكستان
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٧.٥ ریشته‌ر به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئیاله‌ته‌كانی به‌لووچستان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستانیان له‌رزاند.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، له‌و بوومه‌له‌ڕزه‌یه‌دا لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كوژراوه و ٢٠٠ كه‌سیش هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بریندار بوونه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و وڵاته به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ڕێژه‌ی قوربانیان زیاتر بێت . شایانی باسه ناوه‌ندی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له “هه‌رانی” له ١٠٠ كیلوومه‌تری ڕۆژئاوای “كوه‌یته‌ی” ناوه‌ندی به‌لووچستان ڕوویداوه و له‌دوای ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕۆژیان كردووه‌ته‌وه.