شاره‌داری نیۆیۆرك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: لانیكه‌م ١٩ كه‌س به‌تایبه‌تی ٩ منداڵ له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاپارتمانێك له گه‌ڕه‌كی “برونكس”ی ئه‌و ئیاله‌ته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رپرسی فریاكه‌وتنی خێرای نیۆیۆرك ڕایگه‌یاندووه: كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌یان له‌كاتێكدا له قادرمه‌كانی هه‌ر ١٩ تهبهقهكهی ئه‌و ئاپارتمانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان به‌هۆی وه‌ستانی دڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. له درێژه‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌رپرسی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و ئیاله‌ته ئاماژه به‌وه دراوه كه شه‌ش برینداری ئه‌و ڕووداوه‌یان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گواستوه‌ته‌وه و كه به‌هۆی هه‌ڵمژینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دووكه‌ڵ باری ته‌ندرووستیان ناله‌بار بووه.