به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆری میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه 9ی مانگی خه‌رمانان، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له “دیناركێو”ی شارستانی “ئابدانان”ی ئیلام كه بنكه‌ی مووشكه‌ی سپای پاسدارانی تیدایه ڕوویداوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سیسته‌می مووشه‌كی و ڕاداری مۆخابراتی سپای پاسداران له “دیناركێو”ی ئابدانانی ئیلام جێگیر كراوه و به‌هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه میدیاكانی ڕژیم و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ئه‌و ناوه‌نده نیزامییه‌ی ڕژیم هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌ویه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا نه‌كردووه.