ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له شاری “قه‌ندووز” له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان زیاتر له ٦٠ كه‌س كوژراو و ١٤٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌رپرسانی تاڵیبان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه خۆكوژیه كه بۆ سه‌ر مزگه‌وتی “جامعه‌ی” سه‌ید ئاوا له ناوچه‌ی “خان ئاباد”ی شاری قه‌ندووز له ئه‌فغانستان ڕوویداوه كه‌سی خۆكوژ مادده‌یه‌كی زۆری ته‌قینه‌وه‌ی بردوه‌ته نێو ئه‌و مزگه‌وته كه زیاتر له ٣٠٠ كه‌سی تێدابووه و به ته‌قاندنه‌وه‌ی بوه‌ته گیان له ده‌ستدانی و بریندار بوونی ئه‌و كه‌سانه. شایانی باسه گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به “داعش” له دوای هێرشه‌كه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كرده‌وه‌یه له ئه‌ستۆ گرتووه.