کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی لافاو له‌ سنووری كه‌ركوك

ڕوودانی لافاو له‌ سنووری كه‌ركوك 1

ڕۆژی هه‌ینی‌‌‌ ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز ، بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان و سنووری كەرکوک دروست بووە و دوو منداڵ لە گوندی حەساری سەر بە شارەدیی شوان خنکاون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان لافاو دروست بووە و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ سنووری گوندی حەساری گەورەی ناحیەی شوان ماڵیک كه‌ پاسەوانی حەوزی ماسی بوون، دوو منداڵیان خنکاون.