به پێی ڕاپۆرتهكان، لافاوێکی بەهێز شاری جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
هاوکات، کەش و هەوایەکی پڕ لە بارانی بەخوڕ و ڕەشەبا ناوچەکەی گرتووەتەوە کە پێشبینیش دەکرێت هەتا ٧ ڕۆژی دیكه لهم شاره بەردەوام بێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، شاری جاکارتا و دەوروبەری نزیک بە ٣٠ ملیۆن دانیشتوانی هەیە و مێژوویەکی دوورودرێژی لەگەڵ هەبوونی لافاودا هەیە، ساڵانە یاخود چەند ساڵێک جارێک بەشێک لە شارەکە لافاو لێیدەدات و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس.