کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕوودانی قه‌یرانی ژینگه‌یی له‌ چۆمی “باراندووزچای” ورمێ

ڕوودانی قه‌یرانی ژینگه‌یی له‌ چۆمی باراندووزچای ورمێ 4

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌هۆی كه‌می ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم، هه‌زاران ماسی له‌ ناوچه‌ی “باراندووز چای” ورمێ له‌ناوچوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چۆمی “باراندووزچای” ورمێ به‌هۆی لێدانی هه‌زاران بیری ئاو،  وشكه‌ساڵی و درووست كردنی به‌ندئاو و گوڕانی ئاراسته‌ی ئاوی چۆمه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم بووه‌ته‌ هۆی ڕوودانی قه‌یرانێكی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌ و به‌ هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ر له‌ناوچوون  و سرووشتی ناوچه‌كه‌ش تێكچووه‌.