کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری به‌غداد

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سێ تەقینەوە لە شاری بەغداد ڕوویدا و به‌م بوونه‌وه‌ شەش كه‌س کوژران و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،  تەقینەوەکان بە هۆی دوو مۆتۆرسیكلێت و بۆمبێکی چێندراوەوە بووە، کە هەریەکە لە ناوچەی “بەیاع، بەلەدییات و شەعب” کراونەتە ئامانج. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی بەردەوامیان هەیە، کە بە گەورەترین خۆپیشاندانی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق دادەنرێت. بە پێی ئامارەکانیش، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠٠ کەس، بە هەزاران كه‌سی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دیداری ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی به‌ندكراوی مه‌ریوان

komalah

كوژران و برینداربوونی ٢١ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسه‌ره‌كه‌ی لە شاری سنە

komalah

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج هاووڵاتی كرماشانی و ئیلامی له‌ ڕووخانی میترۆپۆلی “ئابادان”

komalah