کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غداد

 

لە ئەنجامی سێ هێرش لە باکوور و باشووری بەغداد، سێ کەس کوژران و لانیکەم ١٠ كه‌سی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی بەغداد ڕایگەیاند، “دوو هێرش کە یەکیان لە رێگەی پشتێنی بۆمبڕێژکراو و ئەوەی دیکەیان لە رێگەی بۆمبی چێنراو ئەنجامدران، پرسەیەکیان لە حوسێنیەیەک لە ناوچەی مەعالف باشووری بەغداد، کردە ئامانج و لە ئەنجامی هەردوو هێرشەکەدا لانیکەم دوو کەس کوژران و شەش كه‌سی دیکە برینداربوون. ناوبراو وتیشی، “لە رووداوێکی دیکەدا و لە ئاکامی تەقینەوەی موتۆڕسیکلێک لە ناوچەی سەبع بوور باکووری ئه‌مشاره‌، كه‌سێك کوژرا و چوار كه‌سی دیکەش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزێکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد هێرشێکی دیکەیان پوچەڵکردەوە کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی نەعێرییە رۆژهەڵاتی بەغدا، هەوڵی ئەنجامدانی دراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah