سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گه‌وره‌یی ٥.٨ پله‌ی ڕیشتر له قوڵایی ٢ كیلۆمتری زه‌وی له توركیا ڕوویدا و ئاسته‌نگی بۆ گرووپه‌كانی فریاكه‌وتن ساز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٧.٨ پله‌ی ڕیشتر باشووری توركیای له‌رزاند كه ناوچه‌كانی باكووری سووریه‌شی گرته‌وه و تا كاتی نیوه‌ڕۆ زیاتر له ٦٠ دواله‌رزه باشووری ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند. كاتژمێر ١ و نیوی نیوه‌ڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گه‌وره‌یی ٧.٥ په‌له‌ی ڕیشتر دووباره توركیای تووشی شۆك كرد و به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون، شایانی باسه كه به‌یانی ئه‌مڕۆش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گه‌وره‌یی ٥.٨ پله‌ی ڕیشتر بۆ جارێكی دیكه ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و كاری ڕزگاركردنی برینداران و گیرخواردووانی بۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌خت كرده‌وه.