ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له شاری كابۆلی پێته‌ختی ئه‌فغانستان چه‌ندین كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی مێغناتیسی له كابۆل دوو كه‌س له‌وانه منداڵێك گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها ٥ كه‌سیش كه دوانیان منداڵ بوون به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه،ڕۆژی شه‌ممه‌ش سێ ته‌قینه‌وه له كابۆل ڕوویاندا كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان گرووپی توندئاژۆی تاڵه‌بان به به‌رپرسی ئه‌م هێرشه ده‌زانێ.