کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی دوو بومەلەرزە لە موسڵ

ڕوودانی دوو بومەلەرزە لە موسڵ 3 1

 

ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، دوو بوومەلەرزە لە کاتی جیاوازدا لە “موسڵ” ڕوویاندا و لە “هەولێر”، “خەبات”، “کەڵەک”، “کەورگۆسک” و چەند ناوچەیەکی دیکە هەستی پێکرا و هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بوومەلەرزەی یەکەم کاژێر 2:25 خولەکی بەرەبەیان و بوومەلەرزەی دووەم کاژێر 3:10 خولەکی بەرەبەیان روویاندا. “محەممەد کەمال”، شارەزای کەشناسی ڕایگه‌یاند: بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 4.3 ریشتەر لە قووڵایی 5 کیلۆمەتر لە نێوان باشیک و موسڵ ڕوویداوە، بەهۆی کەمیی قووڵایی بوومەلەرزەکە، لە هەولێر و دەوروبەری هەستی پێکراوە.