به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا بۆ دووهه‌مین جار بوومەلەرزەیه‌ك بە گوڕى ٥ و٧ ده‌هۆمی ریشتێر، شاری خوى سەر بە ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌رزاند. شایانی باسه، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه لە سنورەکانی شاری وانی توركییه‌ش هەستی پێکرا.
بە پێی راگەيەندراوى سەنتەرى زانستى بوومەلەرزە لە زانكۆى تاران، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٧ و ٣٠ ده‌قیقه بە كاتى تاران بە گوڕى ٥ و ٧ ده‌هۆم روویداوە و ناوه‌نده‌كه‌شی، ناوچەى زەربادى سەر بە شارۆچكەى خوى و بە قوڵايى ٢٨ كیلۆمەتر بووە. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ٧٢ كه‌س برینداربوون. ئەمەش لە کاتێکدایە كه کاتژمێر ٩ و ٢٢ ده‌قیقه‌ی بەرەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٧ ده‌هۆم بە پێوەری ریشتێر، ئۆستانی ئازەربايجانى غه‌ربی هه‌ژاند و بەهۆی کاریگەری ئەو بومەلەرزیەشەوە حەوت کەس لە سنورەکانی شاری وانی باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای سه‌ر به ڕژیم، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا پێنج بوومەلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان ٣ بۆ ٤ پۆینت پێنج پلە بە پێوەری ریشتێر بووە، ناوچەی قوتوری سەر بە ئازەربايجانى هەژاندووە.