ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گوڵان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له پاكستان، لانیكه‌م ٦كهس كوژران و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی شاری “چه‌مه‌ن”ی پاكستان له سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان، ئه‌م بۆمبه له‌سه‌ر موتۆر سیكلتێك چێندرابوو و به دوای كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ٦كهس گوژراو ١٣ی دیكه‌ش برینداربوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م ناوچه‌یه له بواری كانزاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و چه‌ندین گرووپی ناسیۆنالیستی جۆدایی خواز و ته‌نانه‌ت داعش و تاله‌بانیشی تێدا جه‌وله ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.