کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ باكووری پاكیستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ باكووری پاكیستان، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ ئوتوبووسێك، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گوژران، ١١ كه‌س بریندار و ٢ كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی “خه‌یبه‌ر په‌ختوونخواه”، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بۆمبه‌ به‌ ئوتوبووسه‌كه‌وه‌ كار نراوه‌ یان له‌ كه‌ناری جاده‌ چێندراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانی پاكیستان، ئه‌و ئوتوبووسه‌ نزیكه‌ی ٣٠ پێرسۆنێلی ئه‌ندازیاری چینی تێدا بووه‌ كه‌ له‌ سه‌دی “داسوو”  كار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفی موعه‌لیمانی كوردستان

-

ڕفاندنی “سەحەر ساڵحیان” له‌ شاری سەقز

-

به‌رده‌وامی فشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ژنانی كوردستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆرشی “ژینا”

-

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

-

برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ شاری تاران

-