ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی ته‌قه‌كردن له گه‌ڕه‌كه‌یان شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی شاری شیكاگۆ ڕایانگه‌یاندووه: كه‌سێك به ناوی “جه‌یسۆن نایتینگێل” ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری ئه‌مشاره ته‌قه‌ی له خوێندكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن كردووه و كوشتوویه‌تی. هێرشبه‌ره‌كه دواتر چووه‌ته ناو بیناكه‌وه و نیگه‌بانێكی ٤٦ ساڵ ته‌مه‌نی داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژ و كوشتوویه‌تی و ژنێكی ٧٧ ساڵ ته‌مه‌نیش به سه‌ختی برینداربووه. شایانی باسه، ناوبراو دواتر چووه‌ته ناو دووكانێك و ده‌ستی كردووه به ته‌قه كردن كه له ئه‌نجامیدا لاوێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستداوه و ژنێكی ٨١ ساڵ ته‌مه‌نیش برینداربوو. دواتر له دووكانه‌كه هاتووه‌ته ده‌رێ و ته‌قه‌ی له ماشێنی هاووڵاتییان كردووه كه به‌هۆیه‌وه كچێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن به سه‌ختی برینداربووه. پۆلیسی شیكاگۆ ڕایگه‌یاندووه: هێرشبه‌ره‌كه شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی جێهێشتووه و له‌كاتی ڕاكردن ژنێكی داوه‌ته به‌ر گولله و كوشتوویه‌تی كه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قه‌كردنی هێرشبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی پۆلیس تێكهه‌ڵچووه و كوژراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ته‌قه‌كردنه نه‌زاندراوه و پۆلیسی شیكاگۆ دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كانی ناجێگیر ڕاگه‌یاندووه.