ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، لە ناوچەى سێیەمى پیشەسازى شارى “ئامەد“ى باکوورى کوردستان، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کارگەکە زیانێکى زۆرى ماددى پێگەیشتووە و لە ئیستاشدا لەلایەن تیمەکانى فریاگوزارییەوە لێکۆڵینەوەى زیاتر لەبارەى هۆکارى تەقینەوەکەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بە فەرمى هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو. جێی ئاماژه‌یه كه برینداره‌كان پاش هاتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.