كاتژمێر ٩ی شه‌وی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به پانتایی ٤ ڕیشتر، شارۆچكه‌ی “قه‌لعه خاجه”ی سه‌ر به شارستانی “ئه‌ندیكا”ی ئۆستانی خووزستانی له‌رزاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه له قوڵایی ٨ كیلۆمتری زه‌وی ڕوویداوه و به پێی ئه‌و گرته ویدیۆ و وێنانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر ماڵی هاووڵاتییان كه‌وتووه. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ئه‌م مانگه‌ش بۆمه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به توندی پێنج و ٧ده‌هه‌می ڕیشتر ئه‌و شاره‌ی له‌رزاند كه بووه هۆی بریندار بوونی چه‌ند كه‌س.