ڕۆژی چوارشهممه ٢ی مانگی سهرماوهز، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتر لە نزیک پارێزگای “دوزجە” لە ڕۆژئاوای تورکیه ڕوویدا و بەهۆیەوە ٣٥ کەس برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٤:٠٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی پارێزگای “دوزجە” ڕوویداوە و گوڕەکەی ٥.٩ ڕیشتر بووە و بهوهۆیهوه ٣٥ کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستیان بریندارەکان ناجێگیرە. جێگەى ئاماژەیە، بومەلەرزەکە لەهەریەکە لە پارێزگاکانی ئێستەنبووڵ، “کۆجائەلی”، “زۆنگوڵداک”، “ساکاریا”، “بیلەجیک”، “بۆڵو”، “کارابوک” و “بارتن” هەستی پێکراوە و سێ کەسیش لە پارێزگاکانی “ئێستەنبووڵ”، “بۆڵو” و “زۆنگوڵداک” بریندار بوون.”