ڕۆژی سێشهممه ٩ی مانگی ڕهشهمه، بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی “عوسمانییە”، “مەرەش” و “کایسەری” ڕوویدا.
بەگوێرەی ئاماری سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا، کاژێر 3:42 خولەکی ئێوارە بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 4.1 ریشتەر لە شارۆچکەی “قادرلی” سەر بە پارێزگای “عوسمانییە”ی تورکیا ڕوویدا؛ قووڵایی بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 12.93 تۆمارکراوە. هەروەها کاژێر 5:39ی ئێوارە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 4.5 ریشتەر لە پارێزگای “مەرەشی باکووری کوردستان روویدا؛ قووڵایی ئەو بوومەلەرزەیە 13.61 کیلۆمەتر بووە و تەنیا 10 خولەک دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕیی 4.1 ریشتەر لە هەمان شوێنی دا ڕووی داوه.