كاتژمێر ٦ و ٢٤ ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ٣ ده‌هۆمی ڕیشتێر، شاری “زاگرێب” پێته‌ختی كۆرواسی بۆ ماوه‌ی ١٠ چركه له‌رزاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١٠ كیلومیتری زه‌وی ڕوویداوه و ناوه‌نده‌كه‌ی له نزیك شاری زاگرێب له باكووری ئه‌مشاره بووه. شایانی باسه، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، دواله‌رزه‌یه‌كی به‌هێز سه‌رله‌نوێ ئه‌م شاره‌ی له‌رزاندووه. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا ئامارێكی درووست سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.