سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٤.٣ ڕیشتر شارستانی سه‌رپۆلی زه‌هاوی سه‌ر به ئۆستانی كرماشانی له‌رزاند.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ژئۆفیزیكی زانكۆی تاران، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١١ كیلۆمتری زه‌وی له ١٨ كیلۆمتری شاری قه‌سری شیرین، ١٦ كیلۆمتری شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو هه‌روه‌ها ٣٣ كیلۆمتری شاری گیلانی غه‌رب ڕوویداوه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زه‌ره وزیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه تۆمار نه‌كراوه. پێشتر بوومه‌له‌رزه‌ی ٧.٣ ڕیشتری ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی “ئه‌زگه‌له” ڕوویدابوو كه بووه هۆی گیان له ده‌ست دانی پتر له ٦٢٠ كه‌س و بریندار بوورنی ١٢ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌س، هه‌روه‌ها له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٧ی هه‌تاوی ٧٧١ كه‌س بریندار بوون و چوار هه‌زار بینای مه‌سكوونیش ڕووخان.