به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٤ و ٢ دههۆمی ڕیشتێر له ئوستانی ئه‌هواز ڕوویدا.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی ١٤ كیلۆمیتریی زه‌وی و له ٣٣ كیلۆمیتریی شاری ئه‌هواز ڕوویداوه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه زه‌ره‌ر و زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه.