سهرلهبهبیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ جارێكی دیكه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گۆڕی ٤ و ٣ دههۆمی ڕیشتێر ناوچه‌ی قوتوور له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌رزاند.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قه‌یرانی ئۆستانداریی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له حه‌وت كیلومیتری ناوچه‌ی قۆتوور و ٤٤ كیلومیتری شاری خۆی ڕوویداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕهشهممهش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گۆڕی ٥ و ٧ دههۆمی ڕیشتێر ناوچه‌ی قۆتووری له‌رزاندبوو كه به‌هۆیه‌وه سێ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ناو چووبوون. هاوكات به‌ده‌یان دواله‌رزه له‌م ناوچه‌یه ڕوویدابوو.