کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

وقوع زمین لرزه در آذربایجان غربی

وقوع زمین لرزه در آذربایجان غربی

سه‌رله‌به‌بیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆڕی ٤ و ٣ ده‌هۆمی ڕیشتێر ناوچه‌ی قوتوور له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌رزاند.

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قه‌یرانی ئۆستانداریی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ حه‌وت كیلومیتری ناوچه‌ی قۆتوور و ٤٤ كیلومیتری شاری خۆی ڕوویداوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆڕی ٥ و ٧ ده‌هۆمی ڕیشتێر ناوچه‌ی قۆتووری له‌رزاندبوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ناو چووبوون. هاوكات به‌ده‌یان دواله‌رزه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ ڕوویدابوو.