ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه و ڕووخانی مه‌عده‌نی زێڕی گوندی “خه‌یرئاباد” له شارستانی “یاوه‌ران”ی ئوستانی به‌ده‌خشان له وڵاتی ئه‌فغانستان، ١٠ كرێكار له‌ژێر داروبه‌رد دا گیریان خوارد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێره ئه‌و مه‌عده‌نه به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه و ڕۆچوونی زه‌وی به‌سه‌ر ١٠ ئه‌ندازیار و كرێكار دا ڕووخاوه و هیچ هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبانه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه و ئه‌گه‌ر ڕزگار نه‌كرێن به زوویی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.