به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه به‌هۆی هاتنی زریانێكی به‌هێز له شاری ماكۆ چه‌ندین دووكان و ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌و شاره‌دا ڕوووخا و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه به‌هۆی ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاسمانی به خۆڵ داپۆشراوه و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شارانه‌ش به‌و بۆنه‌وه هۆشداریان بڵاو كرده‌وه و به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا منداڵه‌كانیان له ماڵ بمێنێته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كانی ئوستانه‌كانی ئیلام و كرماشان و سنه پشووی فه‌رمیان ڕاگه‌یاندووه و خویندنی منداڵان له ڕێگای ئه‌پی شاته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.