ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، شاره‌داری و هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له كه‌مه‌ربه‌ندی ئیرانشار ده‌ستیان داوه‌ته ڕووخانی ماڵ و شوێنی كه‌سابه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ناوچه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، شاره‌داری هیچ بیانوویه‌كی بۆ ڕووخانی ماڵ و دووكانی كاسبكارانی ناوچه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی نه‌بووه و به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته هێزه‌كانی شاره‌داری و سه‌ركوتگه‌رانی ئینتزامی ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی دووكانداران دا گرتووه و دووكان و ماڵه‌كانیان ڕووخاندووه.