ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئیدارەی ڕێگە و شارسازی ئیلام، کەلوپەلی ماڵی هاووڵاتییەکی هه‌ژاری خەڵکی ئیلامیان فڕێ داوەتە سەر جادە و خانووەکەیان ڕووخاندووه.
به پێی زانیارییه‌كان، دایکی ئەم بنەماڵە و دوو منداڵەکەی هەر سێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بەم زستانە له لایه‌ن ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی شاری ئیلام ئاوارەی کووچە و کۆڵان بوون. دایكی ئه‌و بنه‌ماڵه هه‌ژاره له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئیلام داواكاره كه بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان به‌ن.