به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی شاره‌داری سنه كاتژمێر ٤ی به‌یانی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵ و دوكانی هاووڵاتییه‌ك له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه و ڕووخاندیان.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٤، هێزه‌كانی شاره‌داری به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و به لۆدێر هێرشیان كرده سه‌ر ماڵ و دوكانی ئه‌و هاووڵاتییه و زیانێكی زۆریان لێدا و ته‌نانه‌ت پاركینگی ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ڕووخاند. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌حاڵێكدا وڵات پڕه له گه‌نده‌ڵی و خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ژێر گوشاری ئابووریدا پشتیان چه‌ماوه‌ته‌وه، شاره‌داری سنه به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌ژار كه له‌به‌ر نه‌بوونی وده‌ست كورتی له ده‌ورووبه‌ری شار نیشه‌جێ بووه.
