سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كی “كه‌مێز”ی شاری سنه و ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریدا ڕووخاند.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه ئینتزامییه‌كان كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رگری ئه‌و بنه‌ماڵه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دئ‌ده‌ن و ته‌نیا سه‌رپه‌ناهێك كه بوویانه به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێنن و ئاواره‌ی كوڵان و شه‌قامه‌كانی نێو شاریان ده‌كه‌ن.