ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ به‌فرانبار، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی لوچۆ له شاری زاهدان و خانووی چه‌ند شارومه‌ندی به‌لووچیان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، مه‌ئمووره‌كانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی به هاوكاری سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گوندی لوچۆ له ناوچه‌ی مه‌نزڵئابی زاهدان و به بێ حوكی دادگوسته‌ری، خانووی چه‌ند شارومه‌ندی هه‌ژاریان ڕووخاندووه. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان خانووی خه‌ڵكی هه‌ژار به سه‌ریان دا دڕووخێنن.